ئاڵو گۆڕەبازرگانییەکان لە نێوان هەرێم و تورکیا لە ئێستادا لە ئاستێکی بەرز دایە
لە داوای ئەوەی شاندیكی بازرگانی تورکیا سەردانی یەکێتی هاوردەو هەناردەکارانی هەرێمی کوردستانی کرد ، ئاڵو گۆڕەبازرگانییەکانی نێوانیان وەک ئامارێک بۆ ڕاگەیاندراوەکان ئاشکرا بوو.
لەمبارەوە گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی لقی ھەولێری یەكێتی ھاوردە و ھەناردەكارانی كوردستان، لە لێدوانیكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : “دوێنێ لەگەڵ شاندێكی بازرگانی توركیا لە ھەرێمی كوردستان كۆبووینەتەوە لەبارەی رەوشی بازرگانی لەگەڵ عێراق بە گشتی و ھەرێمی كوردستان، بە تایبەتی لە قۆناغی ئێستادا دەبێت جیاواز بێت و كۆنسووڵی بازرگانی توركیا ئەوەی دووپات كردەوە كە ھاوكار دەبن لەگەڵ بازرگانانی ھەرێمی كوردستان بۆ زیاتر پەرەپێدانی بواری بازرگانی لە نێوان ھەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیای دراوسێ
هاوکات لەم لێدوانەدا ئاماژە بەوە کردووە “ئاماری دروست لەبارەی قەبارەی بازرگانی نێوان ھەرێم و توركیا لە بەردەستدا نییە، چونكە بە ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە قەبارەی بازرگانی گۆڕانكاریی بەسەردا ھاتبوو، بەڵام لە دوای نیوەی ئەمساڵ رەوشەكە زۆر بەرەوە پێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئاستێكی بەرزدایە و ئومێدمان وایە بگاتە ئاستی ساڵی رابردوو، كە ١٠ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیا و عێراق ھەبووە”.