سەفین دزەیی لەبارەی هەبوونی سیستەمی پاتریۆت چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات

لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی باس نیوزدا سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لە سیستەمی پاتریۆت لە هەولێر دەكات و دەلێت بۆ پاراستنی كۆی ناوچەكە دانراوە، نەك بۆ یەك شوێن لەكوردستاندا”.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەروەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیمانەكەدا دەلێت”دوای رووداوه‌كانی به‌غدا و دوای مانگی 1ی ئه‌مساڵ، به‌ڵێ ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ بنكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ كۆی ناوچه‌كه‌ دانراوه‌، یانی بۆ شوێنێكی دیاریكراو نییه‌، یان بۆ كونسوڵخانه‌یه‌ك بێت، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بكرێت، بێ گومان بۆ پاراستنی ناوچه‌کە دەبێ سوود لە سیستەمەکە وه‌ربگیرێت”.

هەروەها دەشلێت”جێگای داخه‌ ئه‌و هەڕه‌شه‌ و مه‌ترسییانه‌ له‌سه‌ر نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت له‌ به‌غدا، كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ ئه‌مریكا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی به‌ داخستنی سه‌فاره‌تی خۆی له‌ به‌غدا، كه‌ ئه‌وه‌ زیانێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌ له‌ عێراق و له‌ ناوچه‌كه‌ش، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ زیاتر ته‌نگه‌ژه‌ و ئاژاوه‌ دروست ده‌كات، بۆیه‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی کارەکانی پاراستنی دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رایه‌تییه‌كان بێت و رێگا نه‌دات ئه‌و گرووپانه‌ی خه‌ریكی دروستكردنی ئاژاوه‌ن، له‌ ناوچه‌ی سه‌وز نه‌مێنن، یان له‌ هه‌ر شوێنێكی دیكه‌، كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی سه‌رئێشه‌ بۆ هه‌موو عێراق، ئه‌وه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كیی حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نە ئه‌منییه‌كانه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی له‌ به‌غدا كردووه‌ و ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ حكوومه‌تی عێراق، كه‌ هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست بێت، بۆ پاڵپشتیی دۆخه‌كه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و رووداوه‌ی دوێنێ شه‌و له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌واوه‌ چه‌ند موشه‌كێك به‌ره‌و ئاراسته‌ی هه‌ولێر هاوێشتران، خه‌ڵكانێك له‌و ناوچانه‌ هێشتا باوه‌ڕیان به‌ توندوتیژی و ئاژاوه‌یه‌، خۆشبه‌خاتنه‌ زه‌ره‌ر و زیانی نه‌بوو، ئه‌وه‌ ده‌ستپێكێکی خراپه‌، ئه‌و ئه‌من و ئاسایشه‌ی كوردستان خه‌ڵكانێك چاویان پێی هه‌ڵنایه‌ت، ده‌یانه‌وێت تێكی بده‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایش و نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و سه‌روگیانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ تەواوی پێكهاته‌كانه‌وه، هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌گرێتەبە”.

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو:”ئه‌و هێرشانه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دیپلۆماسیه‌تی هه‌ولێر ناكات، ئه‌وه‌ی تائێستا په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردووین و له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆش په‌یام ده‌رچووه‌، هه‌موو لایه‌ك پشتیوانییان له‌ په‌یامه‌كه‌ كردووه‌ و ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر كونسوڵخانه‌كان نه‌بووه‌ و به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵیان، هه‌ر نیگه‌رانییەکیان هه‌بێت وه‌ك حكوومه‌ت ئاماده‌ین هاوكارییان بكه‌ین، دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیمان بە كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند كونسوڵخانه‌یه‌كی دیكه‌وە هه‌بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش، هێزی هاوپه‌یمانان لێره‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند له‌ په‌یوه‌ندیدا بوون، ئه‌وه‌ی كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ كاری ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه‌ ئه‌وه‌ خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ند قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ریكا به ‌فه‌رمی په‌یوه‌ندییان كردووه‌ و بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌، هەروەها روونیشی كرده‌وه‌،: “له‌م كاته‌دا حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی هه‌وڵی داوه‌ كاری باش بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بارودۆخی عێراق هی ئه‌وه‌ نییه‌ بتوانێت زۆر شت بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌و ئان و ساته‌دا گرژی و نه‌مانی نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌ به‌غدا ره‌نگه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی عێراداق نه‌بێت و ره‌نگه‌ ئاڵۆزیی دروست بكات، هیوادارین به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییانه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆك وه‌زیران بکەن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مانه‌وه‌یان له‌ عێراق دڵنیا بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ ده‌رچوونیان له‌ عێراق خراپه‌ و ره‌نگه‌ عێراق نه‌توانێت ته‌حه‌مولی ده‌رچوونیان بكات، بۆیه‌ لایه‌نگری ئه‌وه‌ین، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نتقی و ئارام گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ بكرێت”.

هەر لەبارەی هێرشە مووشەكیەكەی سەر هەولێر دزەیی دەشلێت”ده‌بێت به‌غدا به‌جدی كار بكات و قه‌ناعه‌ت بكات به‌ نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان، كه‌ گیانیان پارێزراو دەبێت، ئامانجیش لە هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر دیار نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت، هیوادارین به‌ پیلان نه‌بێت، له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكدا حكوومه‌ت سووره‌ له‌سه‌ر پاراستنی ئارامیی كوردستان”.

Back to top button