ترەمپ دۆخی تەندروستی خراپە

گوتەبێژی كۆشكی سپی ئاشكرای كردووە كە بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام ئەوەی ئاشكرا نەكردووە كە دۆخی تەندروستی ترامپ چۆنە”.

لە بڵاوكراوەیەكدا گوتەبێژی كۆشكی سپی ئاشكرای كردووە، كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، دوا بەدوای تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، كە ترەمپ رەوانەی نەخۆشخانەیەكی سەربازی لەواشنتن بەناوی واڵتەر رید كراوە، لە رۆژانی داهاتوو لەژێر چاودێری و چارەسەر دەبێت”.

میدیاكانی ئەمریكاش ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە دوای تووشبوون بەنەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ترەمپ هەستی بە شەكەتیەكی زۆر كردووە،

سەر لەبەیانی ئەمرۆ لە میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایان كرد كە دۆناڵد ترەمپ و هاوسەرەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بریاریشە لە نەخۆشخانە سەربازیەكە كاروباری وڵات بەرێوەببات”.

Back to top button