وەزارەتی خوێندنی باڵای ئاگادارییەک دەداتە دەرچووانی پۆلی 12 ی ئامادەیی

 

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى  ئاشکرای دەکات لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەرچووانى قۆناخى دوازدەى ئامادەیى دەتوانن وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) لە قوتابخانەکانیان وەربگرنەوە

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات دوێنێ وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی ره‌وانه‌ی وەزارەتى پەروەردە كراوە بەڵام پێویستە دەرچووان بە باشى وشەی تێپەڕ و نهێنی بپارێزن، چونکە دواتر لە رێگەى ئه‌وەوە دەتوانن فۆرمی (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە .

لە کاۆتاییدا باس لە کاراکردنی زانکۆلاین دەکات بۆ دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی و دەڵێت : لە چەند رۆژى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووان کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو بۆیە دەبێت چاوەڕوان بن

Back to top button