سەرۆکی هەرێمی كوردستان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بەرەو کوێت به‌ڕێده‌كه‌وێت
وابڕیارە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێک بگاتە کوێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان وێڕای ئەوەی بۆ هاوخەمی و بەشداریکردنیەتی لە پرسەی میری پێشووی کوێت، هاوکاتیش بەمەبەستی پیرۆزبایی کردنێتی بەبۆنەی دەستبەکاربونی نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری تازەی ئەو وڵاتە.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەردانەکەیدا پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کوێت، دەرفەتی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی کوێت و پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە نەواف ئەحمەد جابریش دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک میری نوێی ئەو وڵاتەی کەنداو.
ئێواره‌ی 29ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میری ده‌وڵه‌تی كوێت كۆچی دوایی كرد‌و به‌وهۆكاره‌ش ماته‌مینی له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یه‌نرا.