پەكەكە جگە لەكوشتنی هاوڵاتیانی كورد دارستانەكانی كوردستانیش ئاگر تێبەر دەدات

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەتووە، رۆژی هەینی ئاگرێك لە دارستانی شارۆچكەی بەلەنی سەر بە پارێزگای هاتای كەوتەوە، كە بەهۆی خێرایی با ئاگرەكە شارۆچكە ئارسۆز و ئیسکەندەرونی گرتەوە و پەڕیوە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون. بەو هۆیەوە چەندین شوێن چۆڵکران. دوای 33 كاتژمێر ئینجا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

بەگوێرەی زانیاری بەرپرسانی شارەكە ئاگرەكە بە پێی لیكۆلینەوەكان دەركەوتووە كە لەلایان پەكەكەوە كراوەتەوە، چواركەسیش بەگومانی هاوكاری كردن بۆ تێبەردانی ئاگر بەم دارستانەی شارۆچكەكە، گیراون”.

كاربەدەستانی شارەكە باس لەوە دەكەن كە چەندین شایەتحاڵ هەیە بەچاوی خۆیان بینیویانە كە پەكەكە ئەم دارستانەی ئاگر تێبەرداوە، لەبەرامبەریشدا پەكەكە باس لەوە دەكات كە ئەوان ئەو ئاگرەیان نەكردۆتەوە رەتی دەكەنەوە.

Back to top button