دە ساڵە سیخوڕێکی مسر لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل کاردەکات

دوای ئاشکرا بوونی چەند بەڵگەیەکی دزە پێکراو لە بەرژەوەندی وڵاتی مسر، دەزگا سیخوڕیەکانی ئەڵمانیا کارمەندێکی نوسینگەی میدیای راوێژکاری ئەلمانیایان دەستگیر کرد.

 

دەزگای میدیای دوتچی ئەڵمانی رایگەیاندووە کە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ وڵاتی مسر دەزگا سیخوریەکانی ئەڵمانیا کارمەندێکی نوسینگەی میدیای راوێژکاری ئەلمانیایان دەستگیر کرد.

هەروەها میدیاکانئ ئەڵمانیا ئاشکرایانکردووە کە ئەو کەسە ناوی ئەمینە و لە ساڵی 1999وە لە بەشی راوێژکاری میوان سەر بە نووسینگەی میدیایی حکومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا کاری کردووە، لە ساڵی 2010وە شوێنی کارەکەی بەکارهێناوە بۆ هاوکاریکردنی ژمارەیەک کارمەندی دەزگای هەواڵگریی گشتیی میسر و زانیاریی بەو کارمەندانە داوە.

میدیاکانی ئەڵمانیا ئاشکراشیانکردووە کە، ئەمین لە کارەکەیدا هەوڵیداوە راپۆرتی ورد و زانیاریی نوێ سەبارەت بە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئەڵمانیا دزەپێبکات و بیداتە دەزگای هەواڵگریی گشتیی میسری و بەو کارانەی ئیمتیازاتی زۆری بۆ خۆی و خێزانەکەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی میسرەوە بەدەستهێناوە.

 

Back to top button