دوو په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا: ناردنی 320 ملیار بۆ هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی یاسای په‌رله‌مانه و مسته‌فا كازمی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه حكومه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی بڕی 320 ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به ناو نوێنه‌ری كورد له به‌غدا رایده‌گه‌یێنن ئه‌گه‌ر مسته‌فا كازمی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت بانگهێشتی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و غالب محه‌مه‌د دوو په‌رله‌مانتاری به‌ناوی نوێنه‌ری كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له نووسینێكی هاوبه‌شدا رایده‌گه‌یێنن وته‌كانی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له باره‌ی نادرنی مووچه‌یی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نیگه‌رانی كردین چونكه ناكرێت حكومه‌ت پێچه‌وانه‌ی بڕیار و یاسای په‌رله‌مان هه‌نگاو بنێت
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره راشیدهگهیێنن كه ئه‌وانه هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه له ئه‌گه‌ری ناردنی پاره بۆ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ فراكسیۆن و پرلهمانتارانی دیكه واژۆ كۆبكه‌نه‌وه بۆ بانگهێشت كردنی كازنی بۆ په‌رله‌مانی عێراق و لێپێچینه‌وه لێی