بزانە تا ئێستا ئێران چەند ھاوكاری حزبوڵڵای كردووە

حزبوڵڵا لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە دەیەی 1980 دا لە لوبنان کاری کردووە بۆ دامەزراندنی ئابوورییەکەی لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی لوبنان.

ئەم ئابوورییە لەلایەن دامەزراوە کۆمەڵایەتی و تەندروستی و پەروەردەیییەکانیەوە دروست بووە کە بۆ ڕێکخراوە سەربازییەکەی چالاکن، بە پشتبەستن بە کۆمەکی ئێران بە شێوەیەکی سەرەکی، بە فەرمی ئەمینداری گشتی حەسەن نەسرەڵڵا لە بۆنەیەک دا دەڵێت هەموو پارەکەی، مووچەی ئەندامەکانی و بودجەی دامەزراوەکانی لە ئێرانەوە دێت، کە لەم ساڵانەی دواییدا بە نزیکەی 600 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ئەم پشتیوانییە لەخەرجییە داراییەکانی پێداویستیە مادی و سەربازییەکان دا ، جگە لەیارمەتی کۆمەڵایەتی بۆ کەسوکاری ئەو کەسانەی کە بەهۆی پلەو پایە و مووچەی تەواوەوە کوژراون خەرج دەكرێت .

Back to top button