بۆ لە سلێمانی و هەڵەبجە ، پارتی بارەگاکانی چۆڵ کرد ؟
لە خۆپیشاندانەکانی ئەوچەند رۆژەی ڕابردوو لە سلێمانی و هەڵەبجە بارەگای پارت و لایەنە سیاسییەکان و فەرمانگە دەوڵەتییەکان کرانە ئامانجی خۆپیشاندەران و سووتێندران .
یەک لە هەرە بەرچاوترین ئەو شوێن و بارەگایانەی سووتێندران ، بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو ، بەڵام ئەوەی تا ئیستا روونکردنەوەی لە سەر نەدرابوو ، چۆنیەتی چۆڵکردنی بارەگاکانی پارتی بوو .
لەمبارەوە فازڵ رەئووف ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ئاشکرای دەکات “له سنووری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ناوچه‌كانمان له پیرەمه‌گرون و شاره‌زوور و سه‌یدساق و خورماڵ و پێنجوێن و زه‌ڕایه‌ن و ده‌ربه‌ندیخان و سوورێن و بازیان سوتێندراو‌ن، ئه‌مه‌ی هه‌یه و ده‌گوزه‌رێت خۆپێشاندان نییه، ئێمه وه‌ك پارتی پێشوازی له خۆپێشاندانێكی هێمنانه دەکەین و قبووڵمانه خه‌ڵك داوای مافه‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام ئه‌مه له‌وه ده‌رچووه ناوی بنێیت خۆپێشاندان بۆ داوای ماف به شێوه‌یه‌كی هێمنانه، بڕۆنه به‌رده‌م پارێزگا، ئه‌وه شتێكی جائیزه پێشنیار و داوای خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه، ڕێگری نه‌كرایه، دۆخەکە وێران دەبوو
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان فازڵ رەئووف ئاماژە بەوە دەکاتله‌م خۆپێشاندانانه هیچ مۆڵه‌تێك وه‌رنه‌گیراوه به‌هێمنانه‌ش داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن، ده‌ستیان داوه‌ته سووتاندنی باره‌گاكانی حزبه‌كان و فه‌رمانگه گرنگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر ده‌ستێك له پشتی ئه‌م به‌ناو خۆپێشاندانانه نه‌بێت چۆن گه‌نج دێتە سه‌ر جاده بۆ سووتاندن و تێکدان
هاوکات ئەو بەرپرسەی پارتی باس لە ڕێنماییەکی سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت “له خۆپێشاندانه‌كانی پێش و، ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ش، سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیشمان بڕوامان وابووه ئه‌گه‌ر له ناوچه‌كان به‌رگری بكرێت له هه‌ردوو ته‌ره‌فمان بكوژرێن یان بریندار بێت ئه‌وه هه‌ر ڕۆڵه‌ی خۆمانن، نیه‌تی پارتی و سه‌رۆك وایه خه‌ڵكی نه‌كوژرێن و بریندار نه‌بن، بۆیه فه‌رمانی چۆڵكردنی ناوچه‌كان درابوو، ئێمه خۆمان به خاوه‌نی ئه‌م میله‌ته ده‌زانین”.
لە کۆتاییشآدا جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە به هیچ شێوه‌یه‌ك باره‌گاكانی لق له ته‌واوی شاره‌كان چۆڵ ناكرێن به هاوكاری ئیداره‌ی شاره‌كان ده‌مانه‌وێت ئه‌و خۆپێشاندانانه له لقه‌كانمان دوور بخه‌ینه‌وه، له سه‌ره‌تادا هێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ك پێویست ڕێگر نه‌بوون له ته‌شه‌نەكردنی ڕووداوه‌كان، به‌ڵام ئێستا ده‌ستیان كردووه به كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه”.