پارتی جێگر و سەرۆك پەرلەمان دەداتە ئەو دوو هێزە
خواكوڕك
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایده‌گیه‌نێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناتوانێت واقعبینانه له‌گه‌ڵ پرسه‌كان مامه‌ڵه بكات. ده‌شڵێت، رێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌مواری ده‌كه‌ینه‌وه.
جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر سه‌یری فكته‌ره مێژوویه‌كان بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت باشتره كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به ته‌وافق بدرێته یه‌كێتی و یه‌كگرتوو.
ئیمنیكی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئین ئارتی راگه‌یاندووه، ده‌بێت گۆڕان له‌وه تێبگات بابەتەکە پرۆسەیه‌كی سیاسییە، کێشەکە لەگەڵ شەخس یان سەرۆکی پەرلەماندا نییە، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی لێكنزیك بوونه‌وه‌كان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، له‌م قۆناخه‌دا بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، پارتی و یه‌كێتی پێویستایان به‌یه‌كتره، هه‌روه‌ها پێویستیشیان به‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه و دەبێت پێکەوە ئیدارەی هەرێم بکەن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) پارتی ده‌یه‌وێت به‌پێی رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و یه‌كگرتوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی بێت و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كگرتوو بێت، هه‌روه‌ها پۆستێكیش بۆ گۆڕان دیاری كراوه ئه‌گه‌ر بێته ناو رێكه‌وتنه‌كه.