بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ، ئاماری یەکساڵەی خۆی بڵاو دەکاتەوە

 

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆسبەرەکان ئاماری ئەو ماددە هۆشبەرانە بڵاو دەکاتەوە کە لەساڵی 2020 دەستیان بەسەردا گیراوە

بە پێی ئەو ئامارە هەزار و 133 تۆمەتبار دەستگیرکراون. 88 تۆمەتبار بە دەستەبەر ئازادکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دادگا بەردەوامە. 916 تۆمەتباریش سزادراون، 58 کەسیش لەبەر کەمی بەڵگەی تاوان ئازادکراون و 71 تۆمەتباریش بە فەرمانی دادگا سنووربەدەر کراون

 

بڕ و جۆری ماددە هۆشبەرەکان بریتین لە

 

1- هیرۆئین بڕی 405 کیلۆ و 123 غرام

 

2- تریاک بڕی 86 کیلۆ و 523 غرام

 

3- کریستاڵ بڕی 52 کیلۆ و 541 غرام

 

4- حەشیش بڕی 9 کیلۆ و 834 غرام

 

5- جامیکا بڕی یەک کیلۆ و 719 غرام

 

کۆی گشتی؛ 555 کیلۆ و 740 غرام

 

بڕ و جۆری دەرمانی پزیشکیی دەست بەسەردا گیراو

 

1- کلۆنازپام بڕی هەزار و 219 شیت حەب

 

2- ترامادۆڵ بڕی هەزار و 47 شیت حەب

 

3- B2 بڕی 88 شیت حەب

 

4- میتادۆن بڕی 79 شیت حەب

 

5-پرازولام بڕی 31 شیت حەب

 

6- حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر بڕی 270 شیت حەب

 

کۆی گشتی؛ 2 هەزار و 734 شیت حەب

 

مەبلەغ و جۆری دراوی ساختەی دەست بەسەردا گیراو

 

1- دینار- مەبلەغی دەست بەسەردا گیراو 10 ملیۆن و 955 هەزار دینار

 

2- دۆلار-  مەبلەغی دەست بەسەردا گیراو  65 هەزار و 500 دۆلار

 

3-یۆرۆ- مەبلەغی دەست بەسەردا گیراو 100 هەزار یۆرۆ

 

ژمارە و جۆری چەکی دەست بەسەردا گیراو

 

1- کڵاشینکۆف 83 دانە

 

2- دەمانچە 39 دانە

 

3- قەناس 1 دانە

 

4- بڕنۆ 1 دانە

 

5- تاپڕ 1 دانە

 

6- دووربین 29 دانە

 

 

Back to top button