هۆشیار زێباری :پێشبینی دەکەم ئەمریکا توندترین وەڵامی هەبێ بۆ ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکیەکەی ئەم دواییەی سەر هەولێر.
هۆشیار زێباری، وهزيرى پێشووى دهرهوهى عێراق ڕايدهگهينێـت : هێرشە موشەکیەکەی ئەم دواییەی سەر هەولێر چەند پەیامێکی تێدا بوو ، دهشلێ : پێشبینی دەکەم ئەمریکا توندترین وەڵامی هەبێ بۆ ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکیەکەی ئەم دواییەی سەر هەولێر.
لە دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی حهدهثى عهرهبى، هۆشیار زێباری، وهزيرى پێشووى دهرهوهى عێراق ڕایگەیاند:” هێرشە موشەکیەکەی ئەم دواییەی سەر شارى هەولێر چەند پەیامێکی تێدا بوو لهوانه: یەکەم، بە ئەمریکیيهکانیان گوت هیچ جێگایەک لە عێڕاق بۆ ئێوە پارێزراو نیە و، دەتوانین دەستمان پێتان بگات. دووەم، پەیامێکیان بۆ هەرێم ڕەوانە کرد کە ئاسایشی ناوچەکەتان پارێزراو نیە و دەتوانین هەرکات بمانەوێت بیکەینە ئامانج. سێيەميش: بە موستهفا كازميان ڕاگەیاند تۆ ناتوانی دەسەڵاتی تەواوت هەبێ ئەوە کەس و لایەنی دیکەن عێڕاق بەڕێوە دەبەن ، وە
هۆشيار زێبارى گوتیشی: “ڕەنگە هۆکارێکی دیکە بۆ ئەوە بێت سەردانی چاوەڕوان کراوی پاپا بۆ هەولێر و موسڵ دوابخرێت .
زێبارى زياتر گوتى :” ئێستا ههرسێ لایەنی هاوپەیمانان و هەرێم و عێڕاق لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و، بەڵگەی زۆر و ڕاستيان لەسەر بکەرانی بهدەست خستووە پێشبینی دەکەم لە ماوەیەکی نزیک ڕابگەیەنرێت .
زێبارى دهشلێت، لەبەر ئەم هۆکارانە پێشبینی دەکهين ئەمریکا قورسترین وەڵامی بۆ ئەنجامدەرانی هێرشەکە هەبێت.