ئێران ڕێكەوتنی ئەتۆمی پێشێل دەكات

ئێران چەند هەنگاوێک لە چونە پێشەوەی دۆسێی ئەتۆمییەکەی ڕاگەیاند وێڕای هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتننامەی ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزەکاندا.

دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگه یاند که ئه وان ده ستیان به په له کردنی گاز کردووە بۆ ناو زنجیرەیەک سانتریفوژ له بنکه ی ناوکی ناتانز له پارێزگای ئەسفەھان.

پێش ئەوە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەواڵی کردنەوەی قۆناغی دووەمی یەکەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی قورسی لە بنكەی ئەراک لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە بڵاوکردەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ویستویەتی پابەند بێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و مامەڵە لەگەڵ جیهاندا بکات بەڵام بەپێی بەرژەوەندییەکانی.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button