كونسوڵى توركيا بۆ پارێزگارى هه‌ولێر : ئه‌و كه‌سانه‌ی له توركیا هێرشیان كردبووه سه‌ر خێزانه كوردهکهی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیرکران
پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ستگيركردنى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه راده‌گه‌ينێت كه هێرشيان كردبووه سه‌ر خێزانه كورده‌كه له‌توركيا و ده‌لێ : كونسوڵى ئه‌و كه‌سانه‌ی له توركیا هێرشیان كردبووه سه‌ر خێزانه كوردهکهی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیرکران.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر له په‌يجى فهرميى خۆى له تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك رايگه‌ياند:” کۆنسوڵی تورکیا بە فەرمی پەیوەندیی پێوەکردین و رایگەیاند سێ کەس بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر خێزانە کوردەکە دەستگیرکراون.
پارێزگارى هه‌ولێر گوتيشى:” پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوەو ئێستا خێزانەکە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، دۆخی تەندروستیشیان باش و جێگیرە”.