لاھور جەنگی لەکاتی سەردانی کردنی ماڵی شەھید ھیچی بە ماڵی شەھید نەداوە و خزمێکیشی دەڵێت بەسە موزایەدە

خزمێکی پێشمەرگە شەھید کراوەکەی ڕواندز بەناوی زیرەک ڕواندزی لە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك بۆ؟لاهور جەنگی دەنووسێت “کردار شەرتە ئەمە شیعارتان بوو لە ڕابردوو”.

خزمێکی نزیکی ئەو پێشمەرگەیەی بەم دوایە شەهیدبوو لە توری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە پەیامێک بۆ لاهور جەنگی دەنووسێت، لە شوێنی خۆم شەرم دام دەگرێ، ڕۆلەیەکی یان بەڕوونی بلێم پێشمەرگەیەک لەئەرک و واجب شەهیدببێ و سەرۆکەکەت بەژداربێت لەپرسەکەی و بەدەست بەتاڵی بێت و بە دەستکەوتێکی مێژووی بۆ خۆت وحیزبەکەت تۆماربکەیت.

ئەو خزمەی پێشمەرگە شەهیدەکە زیاتر ڕوو لە لاهور جەنگی دەکات و دەڵێ، بەڕاستی خەجاڵەتی بەدەستی بەتاڵ بێت بۆ ماڵی شەهیدێکی ئەم نیشتیمانە، شەهید شەهیدی ئەم خاکە گشتان قەرزاری خوێنی شەهیدانن. ئاخر زۆرجار هاوڕێیەکانم پێم دەلێن تۆ زۆر تووندی کاکەی خۆم ئاخر تووندی من لەکوێ دایە،

لەکۆتایی نووسینەکەیدا دەڵێ، باشە هەر یەکێک لەئێمە مانان ئەگەر ئێواران بگەڕێینەوە بۆمالەوە وهیچت بەدەستەوە نەبێ بەڕاستی زۆر ڕەزاگران و بێ تام دەبی لەپێش چاوی مال ومندالەکانت، بەتایبەت سەرۆکێک بهێتە ماڵی شەهیدێک بەدەست بەتالی لە مالەکەی شەهیدا بڕۆیتە دەرەوە وەک چەماوەی داخراو وایە.

Back to top button