سەدر بۆ ڕەئیسی:بەرۆكی عێراق بەردەن

موقتەدا سەدری ڕێبەری سەدر داوای لە ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی نوێی ئێران کردووە کە بە میلیشیا كردن و زیاترکردنی ناکۆکییەکان لە عێراق ڕابگرن.”

لە یەکەم لێدوانی سەدر دا لەسەر هەڵبژاردنی “ڕەئیسی” بە سەرۆک کۆماری ئێرانی ڕایگەیاند، پێویستە زیان بە ناوچەکە نەگەیەنن.”

سەدر لە تویتەکەیدا دەڵێت: ” ڕەئیسی” دەبێت حوکمی شەریعەت و دیالۆگ ڕەچاو بکات بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییە سیاسی و مەزهەبیەکانی ناوچەکە چونکە ئەمە هێزێکە بۆ ئیسلام و شیعەگەری و عروبە و لاوازیە بۆ دوژمنی هاوبەش بە گشتی و بۆ ئیسرائیل بە تایبەتی ،”

سەدر بانگەوازی لە ئێران و سعودیە دەکات کێشەکانیان چارەسەر بکەن و عێراق لەو ململانێیە دەربێنن و دەست لە کاروباری ناوخۆی و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان وەرنەدەن .”

س : alsharqiya شه‌رقيه‌

Back to top button