قادر حه‌مه‌جان وه‌ڵامی توندی ئاراس جه‌نگی ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئاراس جه‌نگی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی خیانه‌تكاری 16ـی ئۆكتبه‌ری یه‌كێتی له دواهه‌مین لێدوانی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، كه كه‌ركووك له‌سه‌ر عێراقه نه‌ك له‌سه‌ر كوردستان بۆیه پێویست نیه پێشمه‌رگه بچێته‌وه كه‌ركووك، كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا له لایه‌ن خه‌لكی كوردستان به توندی به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ئاراس جه‌نگی وه‌ستانه‌وه، له نێویشدا ئه‌ندامان و ته‌نانه‌ت چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتیش هه‌بوون.
قادر حه‌مه‌جان ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی رایگەیاندووە لە بارەى ئەو بۆ چوونەى کە بۆچى پێشمەرگە بچێتەوە کەرکووک و کەرکووک لەسەر عێراقە نەک کوردستان دەڵێت, ئێمە لەگەڵ ئەو بۆچوونەداین, کەرکووک شارێکى کوردستانە, بە پێى هەموو بەڵگەنامە مێژوویەکان بە تایبەت بەڵگەنامەکانى سەردەمى عوسمانیەکان کەرکووک شارێکى کوردستانیە و کورد رێژەیەکى زۆرى کەرکووک پێکدەهێنێت.
هەروەها ئەو ئەندامەى ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی دەشڵێت بەداخەوە کەرکووک لە سەردەمى رژێمى بەعس تەعریبکراوە, بە ئێستاشەوە کە هەمان کارى تەعریبکردن لە کەرکووک بەردەوامە, کورد لە کەرکووک ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم دەر دەکرێت و سیماى کوردستانى بوونى کەرکووک دەشێوێنرێت.
هەروەها دەشڵێت با هەموو لایەک بزانێـت کە مەبەستى ئاراس جەنگیە کەرکووک شارێکى کوردستانیە و شارى پێکەوە ژیانى نەتەوە جیاوازەکانە.