سعودیە یەکەم رۆژى جەژنى قوربانى دیارى کرد
دادگاى باڵاى سعودیە رۆژى (20) ئەم مانگەى وەک یەکەم رۆژى جەژنى قوربان دیارى کرد.
دادگاى باڵاى سعودیە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ مانگ نەبینراوە، بەو پێیەش سبەینێ تەواوکەرى مانگى ( ذى القعدة) و رۆژى یەکشەممە یەکەم رۆژى مانگى (ذى الحجة) يە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى دادگاى باڵاى سعودیە، رۆژى (19)ى ئەم مانگە ئەو کەسانەى فەریزەى حەج جێبەجێ دەکەن دەچنە کێوى عەرەفە، رۆژى (20) مانگیش یەکەم رۆژى جەژنى قوربانە.