هه‌ولێر : ئاماری روداوه‌كانی هاتوچۆ له شه‌وی سه‌ری ساڵ راگه‌یه‌ندرا

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یان، شه‌وی رابردو سێ روداوی هاتوچۆ رویانداوه و به‌هۆیانه‌وه پێنج كه‌س برینداربوون.
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، کۆی گشتی روداوەکانی هاتوچۆ لەناو شاری هەولێر لەشەوی سەری ساڵ سێ روداوی هاتوچۆ بون، کە لەدەرەنجامی ئەو روداوانە پێنج کەس برینداربون، زیانی مادیش بەر شه‌ش ئۆتۆمبێل کەوتن.
شه‌وی رابردوو هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان پێشوازی له ساڵی نوێ كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ ئاهەنگێکی فەرمی به‌ڕێوه‌نه‌چو، به‌ڵام هه‌زاران هاوڵاتی و گه‌شتیار له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ئاهه‌نگیان گێڕا و پێشوازیان له ساڵی نوێ كرد.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دره‌نگانی شه‌وی رابردو شه‌قامی ئیسکانی شاری هەولێری به‌سه‌ركرده‌وه و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، لە 25ی مانگی رابردوه‌وه تا شه‌وی سه‌ری ساڵ، زیاتر له 76 هه‌زار و 648 گه‌شتیار لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه هاتونه شاری هه‌ولێره‌وه.