حکومەتی هەرێمی کوردستان 98 پـرۆژەی خـزمەتگوزاری بە گوژمەی 21 ملیار دینار لە ئامێدی جێبەجێ کردووە

قایمقامی قەزای ئامێدی، رایدەگەیێنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان 98 پـرۆژەی خـزمەتگوزاری بە گوژمەی 21 ملیار دینار لە ئامێدی جێبەجێ کردووە.

 

وارشێن سه‌لمان، قایمقامی قەزای ئامێدی، ڕاگەیاند: لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان 98 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی هەمەجۆری بە گوژمەی 21 ملیار دینار لە ئامێدی جێبەجێ کردووە و لەو پرۆژانە تاکوو ئێستا 87 پرۆژە کەوتوونەتە خزمەت هاووڵاتییانەوە و ئەوانەی دیکەش کاریان تێدا دەکرێت”.

 

راشیگەیاند: ”ئەو پڕۆژانە لە بواری دابینکردن و گەیاندنی ئاو و کارەبا و جادە و ڕێگای گوندەکان و تەندروستیدا جێبەجێ کراون و هەمووشیان ڕاستەوخۆ گرێدراوی ژیانی هاووڵاتیانن”.

Back to top button