چهكی پارهی گهنمی جووتیارانی ههرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2014 خهرج دەکرێت
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بهغدا رایگهیاند، شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2014 کرا بە چەک و لە چەند رۆژی ئایندەدا خەرجدەکرێت.
گوتیشی، ئەو بڕە پارەی بڕیاری خەرجکردنی دراوە 37 ملیار دینارە و تایبەتە بە شایستەی ساڵی 2014ەو بە شێوەی چەک بڕیاری خەرجکردنی دراوە و رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت،
باسی لەوەشکرد کە بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا دابەش بکرێت.
هاوکات وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە بڕی نزیکەی 35 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2014 دابەش دەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “ئەمڕۆ چوارشەممە 19/10/2022، چەکی پارەی شایستەی داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2014 کە بریتییە لەبڕی (34 ملیار و 827 ملیۆن و 82 هەزار و 250 دینار گەیشتە هەرێمی کوردستان”.
ئاماژە بەوەش کراوە کە دابەشکردنی پارەکە بەم شێوەیە خوارەوە دەبێت:
هەولێر:
بڕی 11 ملیار و 466 ملیون و 731 هەزار دینار.
سلێمانی:
11 ملیار و 174 ملیۆن و 528 هەزار دینار.
دهۆک:
12 ملیار و 185 ملیۆن و 823 هەزار و 250 دینار.
ئەوەش خراوەتە روو: “سەبارەت بە ساڵانی 2015 و 2016 بەهەمان شێوە لەنزیکترین کاتدا چەکی شایستە دارییەکانیان دەگاتە دەستمان”.
روونیشکراوەتەوە: “لە نزیکترین کاتدا پاش وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان لە ڕێگەی سایلۆکانەوە چەکی پارەکە دابەش دەکرێت و جووتیارانیش دڵنیا دەکەینەوە کە سەرجەم شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردوو وەردەگرنەوە”.