کۆڕبەندی داڤۆس 2024 لە سویسڕا بەڕێوەدەچێت
54ــەمین کۆڕبەندی داڤۆس 2024 لە ژێر دامەزراوەی بنیاتنانەوەی متمانە بەڕێوەدەچێت کە لە رۆژانی 15-19ئەم مانگە پێشوازی لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان دەکات ، چەندین سەرۆک و وەزیرانی وڵاتانی زلهێز بەشداری تێدا دەکەن، هەروەها لە کۆڕبەندەکە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان یش بڕیارە بەشدار ببێت هاوشانی سەرکردەی وڵاتانی جیهان.
لە کۆڕبەندەکە نوێترین پێشنیارەکانی پێشکەوتنی ئاسایشی جیهانی، بازرگانی، گەشەی ئابووری هەلی کار، کەشوهەوا و کردەوەی سروشت، گواستنەوەی وزە، تێکچوونی تەکنەلۆژیا، و خۆشگوزەرانی لەجیهان دەخرێتە ڕوو.