وەزارەتی پەروەردە فەرمانی بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی دەرکرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوەی گرێبەستی هەمیشەیی؛ وەزارەتی پەروەردە فەرمانێکی وەزاریی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کرد.

وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوەکەیدا داوای لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتیی پەروەردە کردووە، کاری پێویست بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە بکەن.

Back to top button