وادەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران راگەیاندرا
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران دەكرێت.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: ئێستا لە دواهەنگاوەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی فەرمانبەرانین، لەو شارەوانییانەی كە سەرجەم ئامادەكارییەكان كراون، كارە هونەرییەكانیان ئەنجام داوە و زەوی و نەخشەیان ئامادەیە، لە چەند ڕۆژی داهاتوو پرۆسەی دابەشكردنەكە دەستپێدەكات.
پرۆسەی دابەشكردنەكە سەرەتا لە زاخۆ و دهۆك و هەولێر دەستپێدەكات و لە شاری سۆرانیش ئامادەكارییەكان گەیشتوونەتە قۆناغەكانی كۆتایی.
بڕیارە بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زەوی بە سەر ئەو فەرمانبەرانە دابەش بکرێت کە سوودمەند نەبوونە .