
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی ئەلزەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزباییمان لە بەڕێز عەلی ئەلزەیدی کرد بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ.
سەرۆکی حکومەت گوتیشی:” هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ و پشتیوانیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی و هیواخوازین سەردەمێکی پر لە ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراقدا دەست پێ بکات.