
سێ ئافرەت بە تۆمەتی لە.شفرۆشی دەستگیر کران
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند،” هێزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان (نوسینگەی سۆران) دوای وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئافرەتێک کە گوایە ماڵەکەی لە شاری سۆران بۆ کاری لە.شفرۆشی بەکاردەهێنا و هەروەها ئافرەتانی تر بۆ ئەم مەبەستە دەهێنایە ماڵەکەی.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سۆران، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، هێزە ئەمنییەکان لە 16ی حوزەیرانی 2026 توانایان سێ ئافرەت دەستگیر بکەن، کە یەکێکیان تۆمەتباری سەرەکی بوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو:” تۆمەتبارەکان دوای لێپرسینەوە دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و بەپێی ماددەکانی (3 و 4)ی تایبەت بە تاوانی لە.شفرۆشی، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیران تا ڕێکارە یاساییەکان بەردەوام بن.