عه‌بادی پیلانی دره‌نگ خستنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ داده‌رێژێت
خواكوڕك
سه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكی و عێراقی بۆ پیرمام، خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆری له‌ناوه‌نده عێراقیه‌كان لێكه‌وتۆته‌وه. به شێك له میدیا عه‌ره‌بیه‌كان باس له رێكه‌وتنی نێوان مه‌سعود بارزانی و نوجێفی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به هه‌رێم كردنی موسڵ. دواین لێدوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حیدر عبادی، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، باس له‌چاره‌نوسی ئه‌م شاره ده‌كات له‌دوای رزگاركردنی.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه له قسه‌كانی عه‌بادی، به‌ئاشكرا دیاره هه‌وڵێك بۆ دره‌نگخستنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره ده‌بینرێت. عه‌بادی نایه‌وێت پێش ده‌سپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا و له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئۆباما پرۆسه‌ی ئازداكردنه‌وه‌كه ده‌سپێبكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ئیداره‌ی ئۆباما بۆ داهاتووی ئه‌و شاره پێشنیاری كردووه.
بۆچوونه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت مانگی نۆ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان به‌رپرسانی ووڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجام بدرێت بۆ كۆتایی هێنان به چاره‌نوسی موسڵ دوای داعش، به‌ڵام ئێران و به‌شێك له‌لایه‌نی عێراقی له‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانن و نایه‌نه‌وێت ئه‌م به‌رنامه‌یه سه‌ربگرێت.
هێنانه پێشه‌وه‌ی پرسی به‌شداری پێكردنی حه‌شدی شه‌عبی له گرتنه‌وه‌ی موسڵ، به رای چاودێرانه‌وه به شێكه له به‌رنامه‌یه‌كی پیلان بۆ دارێژراو، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گفتوگۆكان و دره‌نگ كه‌وتنی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌م شاره.