پێشمه‌رگه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له‌م شه‌ڕه ناكات
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار درا له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به پارێزگای موسل ئازادبكرێت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له زاری سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه رایدهگهێنێت” ئێمه ته‌نها هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین و به‌شدار نابین له هیچ شه‌رێك.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئازادكردنی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ڵێت” پێشمه‌رگه به‌شداری هیچ شه‌ڕێك ناكات ته‌نیا هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ده‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان(فه‌ریق جه‌مال ئیمنیكی) رایگه‌یاندوه” لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌ربازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێكده‌هێنرێت، ئێمه‌ش وهو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر به‌شدار نابین.