بریكاری وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ: نهێنی یاریه‌كانی فه‌رهاد سه‌نگاوی و مه‌لا سامان ئاشكرا ده‌كات

پاش ئه‌وه‌ی له‌میدیاكانه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرشكردن و رفاندنی ( فه‌رهاد سه‌نگاوی و مه‌لا سامان) بڵاو كرایه‌وه‌، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی كوردستان ئاشكرا ده‌كات، نه‌ فه‌رهاد سه‌نگاوی رفێنراوه‌، نه‌ مه‌لا سامان له‌لایان جیهه‌تی سیاسی و حزبی لێی دراوه‌”.

جه‌لال شێخ كه‌ریم برێكاری وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی رفاندنی ( فه‌رهاد سه‌نگاوی په‌رله‌مانتاری كوردستان) ده‌لێـ” فه‌رهاد سه‌نگاوی سكاڵای لەسەر كەس تۆمارنەكردوە تا وەزارەت رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر، هێرشكردنە سەر مەلا سامان سەنگاوی-یش بە كێشەی شەخسی وەسف دەكات ده‌شلێـ”وەك خۆی باسی لێكردوە نەرفێنراوە، بەڵكو كۆمەڵێك كەس رۆیشتون داوای ئۆتۆمبێلێكی یەكێتیان لێكردۆتەوە كە لای بوە”.

بریكاری وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ، جه‌لال شێخ كه‌ریم، له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به‌گۆڕان ده‌لێـ”سەبارەت بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستیش لەلایەن وەزارەتەوە بۆ ئەو روداوە، وتویەتی “فەرهاد سەنگاوی سكاڵای لەسەر كەس تۆمارنەكردوە،لەبارەی هێرشكردنە سەر مەلا سامان سەنگاوی لە قەزای چەمچەماڵ كە رۆژی هەینی رابردوو چەند كەسێك هێرشیانكردە سەری و برینداریان كرد، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پێدەچێت كێشەكە شەخسی بێت، چونكە لەبەردەم مزگەوتێك لێیدراوە كە خۆی مەلای ئەو مزگەوتە نییە”.

هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی ئه‌و یاریه‌ سیاسیانه‌، به‌ بازرگانی مخه‌ده‌رات پێناسه‌ ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی له‌رێگای ئه‌و یاریه‌ سیاسیانه‌، ده‌یانه‌وێت سۆزی خه‌ڵك بۆ خۆیان راده‌كێشن، ئه‌وه‌ش جۆڕیكی تر له‌ بازرگانی كردنه‌، به‌ خه‌ڵكی سلێمانی.

Back to top button