نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا دلاوهر خاڵید ئاژگهیی له وتارێكی دا كه لهبهشی وتاری خواكوڕك بڵاو كراوهتهوه، دهنووسێـ”بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی گەلی كوردستان بە گەلی كاتالۆنیا دوای هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر بارسێلۆنا كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 14كەس و بریندار بوونی 100 كەسی دیكە، سەردانی نوێنەرایەتی هەرێمی كاتالۆنیامان كرد لە یەكێتی ئەوروپا و لەلایەن بەڕێز ئامادوو تاردیۆ ، نوێنەری هەرێمی كاتالۆنیا لە یەكێتی ئەوروپا و هاوكاریانی پێشوازیمان لێوەكرا.
ههروهها نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان، دهشنوسێـ”سەرەتا بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا هاوخەمی و دڵگرانی خۆمان بە نوێنەری كاتالۆنیا و لە رێگەی ئەویش بە گەل و حكومەتی كاتالۆنیا راگەیاند و جەختمان لەوەكرد كە گەلی كوردستان ماوەیەكی زۆرە شەڕی تیرۆریستان دەكات و خۆشبەختانە لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەكان و هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان توانراوە شكستی گەورە بە تیرۆریستانی داعش بهێنرێت و لەوڕووەوە هەرێمی كوردستان و گەلەكی لەگەڵ گەلی كاتالۆنیا لە یەك سەنگەردایە و بگرە هەرێمی كوردستان لەجیاتی ئەوانیش شەڕی داعشی كردووە. لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە باس لە بارودۆخی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و بەتایبەتی ریفراندۆمی كوردستان و كاتالۆنیا بۆ سەربەخۆیی كرا و وردەكارییەكان و ئەزموونی هەردوولا و ئاستەنگەكان و گەشبینی و، میكانیزمەكان خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
ههر له نووسینهكهی دا دلاوهر ئاژگهی نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان دهنووسێـ” ئەوەی لە گفتوگۆكرا بەدیكرا و جێگەی سەرنجە پەیوەندی پرۆسەی گشتپرسی و سەربەخۆیی كاتالۆنیا بوو كە پێدەچێ ئاستەنگەكان زۆربن و لە هەڵسەنگاندنی لەگەڵ هەرێمی كوردستان چەند خاڵێكی گرنگ و بەرچاو ئەمانەن:
1-حكومەتی ئیسپانیا بە هەموو شێوەیەك دژی ریفراندۆمی كاتالۆنیایە و بە نایاسایی ناویدەبات و هەموو هێز و توانای سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی خۆی خستووەتە كار بۆ پێشتگیریكردن لە ئەنجامدانی ریفراندۆم . ئیسپانیا دەوڵەتێكی بەهێزە و ئەندامێكی گرنگی یەكێتی ئەوروپا و ناتۆیە.
2-لایەنە نێودەوڵەییەكان و بەتایبەتی یەكێتی ئەوروپا دژی ریفراندۆمی كاتالۆنیایە بەتایبەتی كە بەپێی رێككەوتنەكانی نێوان وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا هەر هەرێمێك لەچوارچێوەی یەكێتی ئەوروپا جیابیێتەوە بۆی نییە جاریكی دیكە داوای ئەندامێتی لە یەكێتی ئەوروپادا بكات. ئەم خاڵە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری كاتالۆنیا دەبێ لەكاتێكدا كە زیاتر لە 6000 كۆمپانیای ئەوروپی لە كاتالۆنیا وەبەرههێنانیان كردووە و هەلی كاریان بۆ دانیشتووانی رەخساندووە. جیابوونەوەی كاتالۆنیا دەبێتە هاندەرێك بۆ ئەم كۆمپانیانە بۆ دەرچوونیان لەو هەرێمە ، كە ئەمەش دەرهاوێشتەی ئەرێنی لەڕووی ئابووری لێدەكەوێتەوە.
3-كاتالۆنیا لەڕووی سەربازی هیچ هێزی سەربازی سەربەخۆی نییە و تەنیا خاوەن 17000 پۆلیس و هێزی ئاسایشە و، لەو رووەوە بێ هێزە..
4-بەشێكی زۆر لە دانیشتووانی كاتالۆنیا ترسی لەدەستدانی مووچە و خانەنشینیان هەیە كە تاوەكو ئەم ساتە لە مەدرید بۆیان دێت ، ئەمەش دەبێتە گوشارێكی مەزن لە سەر مووچەخۆران و خانەنشینان.
5-تائێستا بابەتی گشتپرسی لە پەرلەمانی هەرێمی كاتالۆنیا بڕیاری لەسەر نەدراوە و بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی لەلایەن حكومەتی كاتالۆنیا دەرچووە. هەرچەندە پەرلەمان مەرج نییە یاسا بۆ گشتپرسی دەربكات.
6-لەڕووی جیوپۆلیتیكییەوە كاتالۆنیا لە شوێنێكی زۆر هەستیاری نێوان ئیسپانیا و فەرەنسادایە و سەربەخۆبوونی كاریگەری نەرێنی لەسەر پێگەی ئەم دوو وڵاتە دەكات.بەپێی وتەكانی نوێنەری كاتالۆنیا هەرێمی كوردستان لە زۆر لاوە لە كاتالۆنیا لە پێشترە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی ، لەوانە هەبوونی هێزی چەكداری بەهێز و وەزارەتی پێشمەرگە، ئابووری سەربەخۆ سەرەرای قەیرانی ئابووری، وابەستەنەبوون بە بەغدا لە هیچ رووێكەوە و، هەبوونی پەیوەندی نێودەوڵەتی بەهێز و نەبوونی دژایەتی لە ئاستی نێودەوڵەتی. كوردستان تەنیا راگەیاندنی دەوڵەتبوونی پێویستە و دانپێدانانی نێودەوڵەتی. بەڵام سەرەڕای ئەم ئاستەنگانە، كاتالۆنیا و گەلەكەی بڕیاری خۆیانداوە بۆ سەربەخۆیی و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە چاوەڕوانكراوەكان.
Post Views: 66