كۆنگرێسی ئه‌مریكا بەشە بودجەی وەزارەتی بەرگری پەسەند كرد و هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌شی تێدایه
كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌شه بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكای په‌سه‌ند كرد كه بڕێك هاوكاری ماددی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشی تێدایه و بڕیاره راسته‌وخۆ بدریته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان له ئه‌مریكاوه، كۆنگرێسی ئه‌مریكا به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرد كه بڕی 700 ملیار دۆلار بوو كه له‌نێویشیدا بڕی 365 ملیۆن دۆلار وه‌كو هاوكاری راسته‌وخۆ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی تێدا ته‌رخانكراوه و بڕیاره راسته‌وخۆ و به‌بی گه‌ڕانه‌وه بدرێته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له‌و پڕۆژه یاسایه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ند كرا بۆ ساڵی 2018، ئه‌و مه‌رجه هه‌ڵگیراوه كه هاوكارییه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رێگای به‌غداوه، بگاته ده‌ست هه‌رێمی كوردستان و یانیش پێویسته له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو هاوكاری كوردستان بكرێت، ئه‌مه‌ش له دوای هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دێت.