به به‌ڵه‌گه…ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و 150 واژۆی بۆ كۆكراوه‌ته‌وه
په‌رله‌مانتارانی توركمان و عه‌ره‌ب له په‌رله‌مانی عێراق زیاتر له 150 په‌رله‌مانتار واژۆیان كۆكردۆته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی لەلایەن پەرلەمانتارانی توركمان و عەرەبەوە 150 واژوو كۆكراوته‌وه بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و داواش دەكەن ئەمڕۆ ئەوبابەتە بخرێتە ناو دانیشتنەكەی په‌رله‌مانی عێراقەوە بۆ ئه‌وه‌ی اری ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به كۆتا بهێنن.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لە ماڵپەرە عێراقیەكانەوە بڵاوكراوەتەوە پەرلەمانتارانی توركمان و عەرەب 150 واژوویان كۆكردوەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، و بەپێی بەڵگەنامەكە ئەو پەرلەمانتارانەی كەبەو كارە هەستاون هەریەكەلە (حەسەن تۆران و محمد تەمیمی و خالد مەفرەجی و ئەرشەد ساڵحی) بوون و داواكارەكەشیان بۆئەوە بووە كە ئەنجومەنەكە لەماوەی ڕابردودا بریاریداوە كەئاڵای كوردستان هەڵبكرێت و ریفراندۆم لە كەركوك ئەنجامبدرێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له پاش خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌رچی بڕیارێك توركمان و عه‌ره‌ب پێیان خۆش بێت له دژی گه‌لی كوردستان ده‌ری ده‌كه‌ن و ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ هیچ رایه‌كی تر.