حزبوڵایی لوبنانی: كاتی كۆتایی هێنانی بارزانیه له عێراق دروست كردنی دووئیداریه له‌كوردستان
رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خبار حزبوڵا لوبنانی له راپۆرتێكی دا له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی سلێمانی، ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه له‌ئێستادا كاتێكی گونجاوه، بۆ دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو ئیداره‌یی، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئێستا كاتێكی گونجاوه سیاسه‌ته‌كانی بارزانی بسرینه‌وه، دووری بخه‌ینه‌وه، له عێراق”.
رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خباری سه‌ر به حزبوڵایی لوبنانی كه گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به ئێرانه له لوبنان، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه خائینی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاراس جه‌نگیه، راپۆرتێكی له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی سلێمانی بڵاو كردۆته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا ئاراس جه‌نگی به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه” ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رووی سیاسییەوە دووربخرێ و ئیدارەی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان داببڕدرێت”.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه له‌ئێستادا خه‌ڵكی سلێمانی كه به‌شدارن له خۆپێشاندانه و تێكدانی دامه‌زراوه حكومیه‌كان و سوتاندنی باره‌گاكانی حزبی، ده‌رفه‌تی گونجاوه بۆ ئێمه كه كۆتایی به‌به‌ربه‌ستی به‌رده‌م خۆمان بێنین، ده‌لێـ”ده‌رفه‌تێكی گونجاوه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تا ئه‌جندایی خۆی له كوردستان جێبه‌جێ بكات، كوردستان شه‌ق بكات و سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان جیابكاته‌وه”.
به‌رهه‌م ساڵح و عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵ، گۆڕان و یوسف محمه‌د، گروپی كاڵفامی خائینی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌پشتی ته‌واوی ئه‌و خۆپێشاندانانهن كه ده‌یانه‌وێت پیلانی (بی) ئێرانی جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ دابه‌شكردنی كوردستان و له‌ناو بردنی هه‌رێمی كوردستان كه تاكه به‌ربه‌ستی به‌رده‌میان بوونی هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سیاسه‌تی بارزانیه،ئه‌مه‌ش وای كردووه كه حزبولڵا لوبنانی، به‌ده‌رفه‌تی گونجاو پێگه‌یشتووی پیلانه‌كه ده‌زانێت بۆ جوڵاندنی هه‌نگاوی دووه‌م، كه جێبه‌جێ كردنیه‌تی له‌رێگای عه‌بادی”.