كه‌شناسی: كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆی كوردستانی راگه‌یاند و به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.  

ئەمڕۆ یەکشەممە 28/1/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 24 کاتژمێری ئه‌مڕۆی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە.” كه‌ ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ بارستە ھەوایەکی سارد.

ھەر لەبارەی ئەمڕۆوه‌ .” کەشناسیی ھەرێمی کوردستان تێبینییەکی نووسیوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، ئەگەری بەفربارین ھەیە.

Back to top button