له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر چی گوت
ئه‌مرۆ له‌كاتی سه‌ردانی دا بۆ شاری هه‌ولێر ئۆرسۆلا قۆندێرلاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند” له مه‌شق پێكردنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌مان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها گوتیشی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی داعش به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهان شه‌ڕی له‌دژی داعش ده‌كرد”.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئێمه له سێ ساڵی رابردوو رۆژانی سه‌ختمان به‌یه‌كه‌وه برده‌سه‌ر و ده‌شلێـ”ئەمڕۆ لە نزیكەوە بینیم كە لەبواری مەشق و راھێنانی سەربازی بە پێشمەرگە سەركەوتنێكی گەورەمان بە دەست ھێناوە، سەربازەكانمان ھەمیشە باسی ئەوەمان بۆ دەكەن كە لەكاتی راھێناندا ھێزەكانی پێشمەرگە ھەم ویست و ئارەزووی زۆریان ھەیە و ھەمیش ئازایەتی و قارەمانیەتیان دەردەكەوێت، هه‌روه‌ها گوتی: “ھێزی پێشمەرگە و ھێزەكانی دیكەی عێراق توانیان بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەسەر ھێزەكانی داعش سەركەون”.
ئەوەشی خستەڕوو: “سەركەوتنی سەربازی بەسەرداعشدا مانای ئارامی و سەقامگیری وڵاتەكە ناگەیەنێت، ئێستا دەچینە قۆناخێكی دیكە كە قۆناخی راگوزەرەم دەمانەوێت ئەوەی بە دەستھاتووە پارێزگاری لێ بكەین و سەقامگیری بچەسپێنین، ئەمەش پێویستی بە راوێژكاری و ریفۆرم ھەیە”.