سێ پێشنیار ده‌خرێته به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی سیاسی له‌باره‌ی عێراق
پاش تێپه‌راندنی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق بێ گه‌رانه‌وه بۆ كورد، كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوایی خۆی دا هێناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌لێـ”فراکسیۆنە کوردستانییەکان سێ پێشنیازیان ئاراستەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان کردووە، لەنێویشاندا کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان دوو لەو پێشنیازانەن”.
عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا: “بەغدا هەرێمی کوردستانی وەکو هاوبەش قبووڵ نییە و ئێستا خەڵکی کوردستان لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان تێدەگات و دەزانێت مافی هەرێمی کوردستان بووە، کە ریفراندۆمی ئەنجامداوە”.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سوپاسی ھەڵوێستی پەرلەمانتارانی كوردی كرد لە پەرلەمانی عێراق، ئاشكراشی كرد، لە رۆژانی ئایندەدا بۆ یەكھەڵوێستی لەسەر ئەم باسە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆدەبینەوە و بۆچوونی ئه‌وان له‌و باره‌یه‌وه وه‌رده‌گرین”.