چاودێرانی سیاسی له‌ ئه‌مریكا: عێراق كۆتایی هێنا به‌ یه‌كپارچه‌ی خاكه‌كه‌ی

پاش خیانه‌تی خائینه‌كانی ناو یه‌كێتی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌غدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و هه‌رچی له‌ده‌ست هاتبێت به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داوه‌، به‌مه‌ش نیازی بارزانی له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ رای گشتی جیهانی روون بۆته‌وه‌و له‌و باره‌یه‌وه‌، چاودێرانی سیاسی لە واشنتن لەو بڕوایەدان كە مامەڵەكردنی ئێستای عێراق بەرامبەر ھەرێمی كوردستان سزادانی بەكۆمەڵی خەڵكی كوردستانە و بەغدا بەم رەفتارانە كێشەكان زیاتر قوڵدەكاتەوە، سیاسەتمەدارێكی ئەمریكیش پێی وایە، بەغدا بەم كارانەی كورد سزا نادات، بەڵكو دواجار بە زیان بۆ خۆی تەواو دەبێت”.

پڕۆفيسۆر جين سێزنێك، سياسەتوان و مامۆستای کاروباری نێودەوڵەتی لە زانکۆی جۆن هۆپکينز لە واشنتۆن، ده‌لێـ”پێم وايە عێراق لەبەر ريفراندۆم سزای هەرێمی کوردستان دەدات، ئێمە تێدەگەين کە عێراقێکی يەکگرتوويان دەوێ، بەڵام بەغدا دەبێ ئەوە بزانێت تۆ بەسزادانی هەرێمی کوردستان سزای خۆت دەدەیت”.

له‌پاش تێپه‌راندنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌  ساڵی 2018ی عێراق به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ كورد،  بۆتە هۆی ئەوەی کورد ئێستا بير لە كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق بكاتەوە، ئەمەش بەلای ئەمريکيیەکان بۆشايەکی گەورە دروست دەبێت و لە داھاتوودا کێشەی جۆراجۆر لە ناوچەکە سەر ھەڵدەدات.

ئێرين بانکۆ، رۆژنامەنووسی لێکۆڵەر و شارەزا لە کاروباری عێراق و هەرێمی کوردستان دەڵێت: “لەماوەی رابردوو کە لە هەرێمی کوردستان بووم بەردەوام گوێم لەخەڵك دەبوو، کە چەندە زەحمەتی دەکێشن لەبواری ئابووريەوە، نە مووچە هەيە و نە کار، بێگومان راست دەکەن، ئەمە هەمووی بەهۆی جدی نەبوون لە گفتوگۆ و کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمە لە بەغدا ھاتووەتە ئاراوە”.

Back to top button