وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی داعش له‌كه‌ركووك چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات
به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و هۆشیاری له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری ده‌دات و رایدهگهێنێت”چەكدارانی داعش لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و نەینەوا دەستیان بە جموجۆڵی سەربازی کردووەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت، کە داعش بەنیازی خۆرێکخستنەوەیە لەو ناوچانە”.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه، رەنگە لە داهاتوودا داعش چالاکییەکانی لە سنووری ئەو دوو پارێزگایە زیاتر بکات”.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی باس له‌و هێزانه كرد له‌ناو كه‌ركووك، ده‌لێت داعش له‌ئێستادا له‌ناو كه‌ركووكه و خه‌ریكی چاڵاكیه، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه، له هه‌ندێك ناوچه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و چه‌ند جارێكیش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و پێشتریش به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا، هۆشدارییان له گه‌ڕانه‌وه ئه‌و رێكخراوه داوه و رایانگه‌یاندووه، هێشتا مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه، كۆتایی نه‌هاتووه”.