شاندی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەردانی بەغداد ناکات
بڕیار بوو کە شاندێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەتی عێراقی پێش پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق سەردانی بەغداد بکەن،بەڵام ئەنجوومەنەکە سەردانەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست،ئەوەش بە هۆی خەریک بوونی سەرجەم هێزە عێراقییەکان بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراقەوە.
باڵیۆزی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان محمد حسێن ڕایگەیاند شاندەکە لە داهاتوودا سەردانی بەغداد دەکەن بەڵام بێ ئەوەی کاتی سەردانەکە دیاری بکات.
گومان دەکرێت حکومەتی عێراقی لەژێر فشاری ئێراندا سەردانەکەی دواخستبێت.