سلێمانی … پۆسته‌ری لایه‌نه‌كان ده‌دڕێندرێن

 

حەسەن بارام، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کە بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکات ڕایگەیاند: ”ھەرچەندە قەوارەی ھاوپەیمانی، ھێزێکی مەدەنی نوێیە، ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین، لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا لە شاری سلێمانی، دەرئەنجامێکی باش بەدەست بھێنین، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی ھاووڵاتییانی کوردستان بکەن“.

ئه‌و ئه‌ندامەکەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕاشیگه‌یاند:”زۆرجار لە شاری سلێمانی، پۆستەر و فلێکسی پاڵێوراوەکانمان دەدڕن و ھەڕەشە لە لایەنگرانمان دەکەن ،ئێمە ھیچ کات ئامادەنین بەو شێوەیە وەڵامی ئەو لایەنانە بدەینەوە، چونکە دژی ئەو جۆرە ھەڵسوکەوتانەین و نامانەوێ خۆمان بەراورد بکەین بەو لایەنانەی کە ئەو جۆرە کارانە دەکەن“.

حه‌سه‌ن بارام ئاماژه‌یشی دا” کە ئەوانەی خوێندنەوە بۆ کورسییەکانیان دەکەن، گوایە چەند کورسییەکی کەم دەھێنن، بۆچوونی خۆیانە و ھەموو کەسێک ئازادە چۆن بیردەکاتەوە، بەڵام ئەگەر ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بۆ ئەوە درووستبوبێت کە دوو کورسی یان سێ کورسی بھێنێ، ھەر نەبێ باشترە بە گوتەی خۆی، ژمارەیەک کورسی زیاتر دەهێنن”.

شایه‌نی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌ ماوه‌كانی ڕابردووش پۆسته‌ری به‌ربژێره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ لێكرانه‌وه‌و وێنه‌كانیان شێوێنرابوون ، لیكردنه‌وه‌و دراندنی پۆسته‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆخۆی ترسی سیاسییه‌ له‌ شكستی هه‌لبژاردن .

 

Back to top button