هۆشیار زێباری: پارتی دهنگهكانی زیاد دهبێت
ئهندامی مهكتهبی سیاسی و سهرپهرشتیاری لیستی پارتی بۆ ههڵبژاردنهكانی عێراق( هۆشیار زێباری) له پانێلێكدا رایگهیاند”ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد چارەنووسسازە و جەختیش دەكاتەوە كە پارتی لە توانای دایە لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی دەنگەكانی زیاتر بكات و دهشلێـ”جەماوەر و دڵسۆزی ئێمە، دەبێت بزانێت چ لایەنێك شیاوە بۆ ئەوەی دەنگی خۆی پێ بدات، چ لایەنێك دەتوانێت بەرگری لە میللەت و خاك بكات، چ سەركردەیەك جێگەی متمانەیە بۆ دانوستان لەسەر داهاتوو”.
هۆشیار زێباری ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكرانی كوردستان له سمینارێكدا كه بۆ كادیرانی پارتی له سنوری پارێزگای نهینهوا رێكخرابوو، رایگهیاند”زۆربەی ئەو دەسكەوتانەی كە تاكوو ئێستا میللەتی كورد بەدەستی هێناون، بەهۆی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بووە و ڕێککەوتنی یازدەی ئازار، شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، دامەزراندنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992 و دامەزراندنی حكوومەت و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، سیستەمی فیدراڵییەت، پاراستنی میللەت لە جینۆساید تاكوو رووخاندنی رژێمی سەدام و بەشداربوونێكی بەهێز لە حكوومەتی عێراقدا، ههروهها گوتیشی”میللەتی كورد لە ساڵی 2003ەوە تاكوو ساڵی 2012 بە قۆناغێكی زێڕیندا رۆیشتووە، نوێنەرەكانی كورد لە بەغدا قورساییان هەبووە و خاوەنی دەسەڵات و بڕیار بوون، تا ئەوكاتەی سیاسەتی تایفی و دژایەتیكردنی كیانی هەرێم گەیشتە ئەو ئاستە”.
ههروهها هۆشیار زێباری گتیشی” ئێمە گوتمان ئەم مافەی خۆمان بەكار دەهێنین، بەڵام ئەوەشمان گوت كە مەرج نییە رۆژێك دوای ریفراندۆم سەربەخۆیی رابگەیەنین، چونكە دروستكردنی دەوڵەت و ب ەرۆژێك و دوو رۆژ ناكرێت، ئێمە گەلێكی سەربەزین، کاتێک دەنگمان بۆ دەهاتوومان داوە، كەس بۆی نییە ئەو مافەمان لێ زەوت بكات، جهختیشی لهوه كردهوه”پارتی دیموكراتی كوردستان لە توانای دایە سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانە بە پشتبەستن بە كادیرە دڵسۆزەكان و ڕێكخستتنەكانی ژمارەی كورسییەكانی لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر بكات”.