بهپهله… ئهمڕۆ ئهنجامی تاقیكردنهوهكان رادهگهێندرێت.
بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە له بارهی ئهنجامی تاقیكردنهوهكان رایدهگهێنێت.” ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان رادەگەیێندرێت و دەشڵێت، ئەنجامی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی بەیەكەوە رادەگەیێندرێت.”
كەریم لەتیف ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە، به میدیاكانی راگهیاندوه. “دوای كاركردنێكی زۆر ورد لەسەر ئەنجامی تاقیكردنەوەكان ئەمڕۆ چوارشەممە 27-6-2018 ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلەكانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی رادەگەیێندرێت و كارێكمان كردووە هەردوو ئەنجامەکان بەیەكەوە رابگەیێندرێت”.
بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە ئهوهشی ئاشكرا كرد.”كه لەپێناو ئەوەی هەڵەیان بەسەردا تێنەپەڕێ، تیمەكانیان زۆر بەوردی كارەکانیان ئەنجامداوە.
ئهوهی شیاوی باسه.” كه رۆژی یەكشەممە 27/5/2018 تاقیكردنەوە گشتییەكان بۆ پۆلە ئامادەییەكان دەستیپێكرد و رۆژی دووشەممەش 28/5/2018 دەستپێكی تاقیكردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتی بوو.
لە هەرێمی كوردستان 234 هەزار و 84 قوتابی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكانیان لە چوار هەزار و 295 هۆڵدا ئەنجامدا، لەو ژمارەیەشدا 120 هەزار و 120 یان قوتابی ئامادەییەكان و 113 هەزار و 964 یان قوتابی نۆی بنەڕەتی بوون.
ماوەی چەند ساڵێکە راگەیاندنی ئەنجامەکانی پۆلی 12 لەڕێگەی ئۆنلاینەوەیە، قوتابی لەڕێگەی کۆدی تایبەت بە خۆی نمرەی وانەکانی وەردەگرێتەوە.