شۆڤینیه‌كانی عه‌ره‌ب داعش پارێزه‌كان، دژی گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ كه‌ركووك به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه

شوڤینه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك له‌به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوی ئەنجومەنی عەرەبی لە پارێزگای کەرکوک بە ھەموو شێوەیەک دژایەتی خۆیان بۆ گەڕانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش رادەگەیەنێت ، بەیاننامەکەیان به‌ناوی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دژایه‌تی گه‌رانه‌وه‌ی خۆی راده‌گه‌ێنێت”.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا شوڤینه‌كانی عه‌ره‌بی كه‌ركووك، به‌ناوی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌لێـن”کەدانیشتوانی پێکھاتەی عەرەبی لە پارێزگای کەرکووک دژی ھەر ھەوڵێکن کە رێخۆشکەر بێت بۆ گەرانەوەی ھێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە بۆ ئەو پارێزگایە”.
له به‌یاننامه‌كه‌شدا به‌ناو ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌ب، شوڤینیه‌كانی عه‌ره‌بی له‌كه‌ركووك، چه‌ندین تۆمه‌ت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش هه‌ڵده‌به‌ستن ئه‌مه سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی پێشمه‌رگه و قوربانیه‌كانی پێشمه‌رگه دژی به‌داعش بۆ پارێزگاری كردن له ته‌واوی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان”.