كه‌لار به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له‌ ئاراس جه‌نگی ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌ كاره‌كه‌ی لاده‌درێت

حەیدەر محەمەد، یاریدەدەری لەکارلادراوی بەڕێوەبەری قوتابخانەی (شەھید ئارام) لە کەلار ڕایگه‌یاند:” دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ”وەک ھەر کوردێک، لەو کاتەدا زۆر تووڕە بووم و لە پێگەی خۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، پۆستێکم کرد و قسەم بە ئاراسی جەنگی کرد لەسەر خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ھەرچەندە ئاراس ھیچ پۆستێکی حکوومی و پەروەردەیی نییە، بەڵام بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار کە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانییە، لێپرسینەوەی زۆری لەگەڵ کردم و سزای دام، بۆ ئەوەش شایەتحاڵ و بەڵگەم ھەیە”.

یاریدەدەره‌ لە کارلادراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەری قوتابخانەی (شەھید ئارام) ڕاشیگه‌یاند: ”بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار پێی گوتم، ئەگەر بچیتە سەر تەلەڤزیۆن و قسە بە پارتی و بارزانی بڵێیت، ئەوا من سزاکەت لەسەر لا دەبەم، ئەو قسەکردنی منی لەدژی ئاراس جەنگی و خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری بە بەرگریکردن لە پارتی وەرگرتووە “.

حەیدەر محەمەد گوتی:” پێش دوو ساڵ یەکێتی بووە، بەڵام ماوەی دوو ساڵە وازی لەو حزبە ھێناوە و ھیچ پەیوەندییەکم بە یەکێتییەوە نەماوە. گوتیشی: ”من سکاڵام لە وەزارەتی پەروەدە لەسەر بەڕێوەبەری پەروەدەی کەلار تۆمار کردووە، بەڵام ھیچ وەڵامێکم لەلایەن وەزارەتەوە نەدراوەتەوە و بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلاریش دەڵێت، ھیچ حیسابێک بۆ وەزارەت ناکەم و فەرمانی وەزارەتیش جێبەجێ ناکەم”.

 

Back to top button