خانه‌قین هێزێكی حزبوڵای سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له مه‌له‌كشا جێگیرده‌كرێت
جەمیل ئیراهیم، کارگێڕی لقی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: “پێش هەفتەیەک هێزێک بەناوی (حزبوڵا) ڕەوانەی خانەقین کراوە، لە پشتی “مەلەکشا” و نزیک گەڕەکی بەختیاری لە خانەقین سێ خانوویان کردووەتە بارەگا ، ئەو هێزە ئیدیعای ئەوە دەکات سەربەخۆن، بەڵام لەڕاستیدا سە بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبین و ڕۆژانەش بە ئۆتۆمبێلی جامڕەشی سەربازی و مەترسیدارەوە دێنە ناو شار و بەناو بازاڕدا دەسووڕێنەوە و گوێ لە کەس ناگرن”.
کارگێڕی لقی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: “ئاسایشی یەکێتی هیچ دەسەڵاتێکی نییە و ڕۆڵی پاراستنی خانەقین ناگێڕێت، چونکە نە دەتوانن بازگە دابنێن، نە بە دوای تیرۆیستاندا بگەڕێن، هەروەها حکوومەتیش هەرچی بوێت ئەوا لەڕێگەی پۆلیسی فیدراڵی و حەشدەوە دەیکات”.
جەمیل ئیراهیم، کارگێڕی لقی خانەقینی پارتی گوتیشی: “دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو تا ئێستا، خانەقین هیچ ئارامییەکی بەخۆیەوە نەبینوە و بۆشاییەکی ئەمنیی گەورە هەیە، بەڵام ئیتر نازانین ئەمە ئامانجی حکوومەتی عێراقە دۆخەکە وابێت، یان ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن”.
له دواى روداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ى ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی، دۆخى خانه‌قین تێكچووه‌و له ئێستاشدا مه‌ترسیه‌كانى تیرۆر‌و رفاندن و ته‌عریب، له‌سه‌ر گوندنشینانى سنورى خانه‌قین زیادیكردوه‌و هه‌ر شه‌وێك په‌لامارى گوندێك ده‌درێت ، به‌ر له ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌ستیان به خۆپیشاندان و مانگرتن بایكۆتی كار‌و دوكان و بازاره‌كانیان داخست بوو، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كرد.