كاكهمین نهجاڕ : سهرۆك بارزانی مهرجهعی باڵای كوردستانه و متابع و ئاگادار دهبێت
له میانی وتوێژێکی ڕۆژنامهوانی له دهنگی ئهمریكا ،كاكهمین نهجاڕئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ،ڕایگهیاند:” ” بەپێی پێوەری هەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتدا دەکەین ناکرێت پارتی ٤۵ کورسی هەیە، حیزبێکی وەک گۆڕان ۱۰-۱۲ کورسی هەیە هەمان بەشداری بێت، بەڵام سەبارەت بە یەکێتی حسابی خەبات و ماندوبونیان دەکەین، دەکرێت”موڕاعات” یان بکرێن، هاوکارییان بکرێت لەبەشی خۆمان زیادە بدەین بەیەکێتی بەڵام لەهەموو حاڵەتێک دەگەڕێینەوە سەر پێوەری هەڵبژاردن چونکە دەبێت حساب بۆ دەنگدەری پارتیش بکرێت”.
كاكهمین نهجاڕئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی گوتیشی :” کاک مەسرور بارزانی تەنها نابێت لەحکومەت ئێمە و “جەنابی سەرۆک” و کاک نێجیرڤانیش هاوکاری دەکەین ، بۆیە من لەو بڕوایەدام زۆر سەرکەوتوو دەبێت لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان. وای بۆ دەچم کابینەی داهاتوو باشتر بتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەش بەخەڵک بکات وە وەزع باشتر بێت لەڕابردوو”.
لهبهشێكی تری گفتوگۆ رۆژنامهوانیهكهدا له دهنگی ئهمریكا ، لهبارهی ڕۆڵی سهرۆك بارزانی ئەندامهكهی مەکتەبی سیاسی پارتی دهڵێت :” سهرۆك بارزانی خۆی مەرجەعە، ئەگەر لای خەڵکیش مەرجەع نەبێت بێ سێ و دوو لای پارتیەکان مەرجەعە، هەموو گفتوگۆکان و بڕیارەکان دەچێتەوە لای “جەنابی سەرۆک” هەم سەرۆکی حیزبە هەم مەرجەعە بینیمان کە سەردانی بەغدای کرد، دەبێت هەمووان پشتیوانی سهرۆك بارزانی بکەین چونکە جهنابی سهرۆك “مەرجەعی کوردستان” و “خاوەن قەزیەکەشە” وە دەشزانێت چی دەکات، دەزانێت کوردستان چی دەوێت وە چی بۆ میڵەتی کورد پێویستە وە هەوڵی زۆر لەگەڵ بەغداد دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەگفتوگۆ و جێ بەجێ کردنی دەستور.”.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەمە واتای هەموو بڕیارەکان دەچنەوە لای کاک مەسعود بۆ بڕیاری کۆتایی؟
کاکەمین نەجارئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی” سهرۆك بارزانی خۆی مهرجهعی باڵای كوردستانه، بەڵام کەدەڵێین مەرجەع ناڵێین بڕیارە ئیدارییەکان چونکە ئەو کات حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت بڕیارە ئیدارییەکان لای ئەوان دەبێت بەڵام بڕیاری سیاسی دەچێتەوە لای سهرۆك بارزانی، سهرۆك بارزانی وەک کەسێکی سیاسی و مەرجەع “موتابع” و ئاگادار دەبێت.”
سەبارەت بەگلەیی لایەنەکان کە هەموو پۆستە سیادییەکانی هەرێم لای پارتیە؟
ئهندامهكهی مهكتهبی سیاسی پارتی دهڵێت :” پۆستەکان بەپێی “ئیستحقاقی” هەڵبژاردن دابەش دەکرێت، پۆستی سەرۆک کۆمار لای یەکێتیە، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش یا دەدرێتە یەکێتی یاخود لایەنێکی تر هێشتا دیار نیە، بەڵام بەپێی “ئیستحقاق”ی هەڵبژاردن زۆرترین پۆستەکان لای پارتی دەبێت ئەوە مافی خۆی دەبێت پارتی.”