كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق شەڕی تێكەوت, سەرۆك وەزیران پەرلەمانی بەجێهێشت
دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوی هەشت كاندیدی بۆ ئەو وەزارەتانە رادەستی پەرلەمانكرد كە تا ئێستا بێ وەزير ماونەتەوە, ئەمڕۆ بڕیار بوو لە پەرلەمانی عێراقدا كابینەی حكوومەتی نوێ تەواو بكرێت و متمانە بەم هەشت وەزیرە بدرێ, بەڵام كۆبوونەوەكەی پەرلەمان هەرای لێكەوتەوە و سەرۆك وەزیرانیش پەرلەمانی بەجێهێشت.
دوای ئەوەی بڕیار بوو كۆبوونەوەكە دەستپێكات، لەناو كافتریای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەمەقاڵێ لە نێوان ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان دروست بوو
لە ناو كافتریای پەرلەماندا، دەمەقاڵێ لە نێوان ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان دروست بوو.
میدیاكارێكی سەر بەڕەوتی سەدر ڕایگەیاند “دەمەقاڵە و شەڕ لە نێوان پەرلەمانتارانی سەر بە لیستی سائیروون، كە لەژێر سەرپەرشتی موقتەدا سەدرن، لەگەڵ محەممەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان ڕووی داوە”.
پێش دەمەقاڵێیەكەش، سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری دابوو دانیشتنەكە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دوابخات بەمەبەستی ئەوەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر كاندیدی هەشت وەزارەتەكەی كابینەی حكوومەت بگەنە ئەنجام.
بەڵام وەك دەردەكەوێ، بەهۆی بەردەوامبوونی هەرا و بێسەروبەری لەنێو پەرلەماندا، كۆبوونەوەكە و ئامانجەكەی شكستی هێنا بۆ تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی نوێ.
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگەدار، دەنگدانی پەرلەمان لەسەر هەشت وەزیرەكە بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخراوە، بەو مەرجەی هەموو كاندیدەكان بگۆڕدرێن.