كه‌مال كه‌ركوكی :کە‌رکوک 4 فیرقە‌ پۆلیس و فیرقە‌یە‌کی دژە‌تیرۆر و 24 جۆر حە‌شدى شە‌عبى تێدایە‌

دکتۆر کە‌مال کە‌رکوکى بە‌رپرسى ئە‌نجومە‌نى سە‌رکردایە‌تى کە‌رکوک ــ گە‌رمیانى پارتى دیموكراتی كوردستان ،له‌ میانی گفتوگۆیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ،له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ شاره‌كه‌ ڕاگه‌یاند:”  پارتی دیموكراتی كوردستان ناگە‌رێتە‌وە‌ کە‌رکوک تا دۆخە‌کە‌ ئاسایى نە‌کرێتە‌وە‌، هۆکارى نالە‌بارى دۆخى كورد له‌ كه‌ركوك خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ربوو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌رپرسیاره‌ له‌ شاڵاوی ته‌عریبكردن “.

بە‌رپرسى ئە‌نجومە‌نى سە‌رکردایە‌تى کە‌رکوک ــ گە‌رمیانى پارتى ده‌شڵێت:”کە‌رکوک 4 فیرقە‌ پۆلیسى ئیتیحادى و فیرقە‌یە‌ک دژە‌تیرۆر، لە‌گە‌ڵ 24 جۆر هێزى حە‌شدى شە‌عبى تێدایە‌،دە‌بێت ئە‌مانە‌ بڕۆنە‌ دە‌رە‌وە‌ و شار ڕادە‌ستى پۆلیس بکرێت، ئینجا پارتی دە‌گە‌رێیته‌وە‌.”

له‌ پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی  ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ ، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته‌ ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌ ئێرانییه‌كان، له‌وكاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه‌ پێمهاته‌كانی تر له‌ زیادبووندایه‌.

Back to top button