رێكخراوێكی مافی مرۆڤ:ئێران ساڵی ڕابردوو ١٦ هاوڵاتی کوردی داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ  ئامارێكی سه‌باره‌ت به‌ قوربانیان ساڵی رابردوو بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایداهاتووه‌، لەماوەی ساڵی ٢٠١٨، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی کوردستان لانیکەم ١٦ هاوڵاتی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە کە ٩ کەسیان گیانیان لە دەستداوە ٧ کەسی دیکەیان بریندار بوون.

له‌ ئاماره‌كه‌ی ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ دراوه‌ كه‌ لە کۆی ئەو کەسانەی کە بوونەتە قوربانی، ١٠ کەسیان بە دەستی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژراون و یان بریندار بوون و ٦ کەسی دیکەیان لەلایەن سپای پاسدارانەوە کراونەتە ئامانج.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ، زۆرترین هاوڵاتی لە سنووری پارێزگای کرماشان بوونەتە قوربانی کە لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا ٥ هاولاتیی مەدەنی لە وپارێزگایە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ٣ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

Back to top button